ماڵپه‌ڕی برایان 50 په‌رله‌مانتاری‌ عێراق دژی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم ده‌وه‌ستنه‌وه‌
نێردراو له‌ لایه‌نxalat له‌ ڕۆژی June 30 2009 20:53:00

ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتاری‌ عیراق دژی پڕۆژه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه‌.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتارانی عێراق هه‌ڵوێستی سلبیان به‌رامبه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم وه‌رگرتووه‌‌و،

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتاری‌ عیراق دژی پڕۆژه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه‌.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتارانی عێراق هه‌ڵوێستی سلبیان به‌رامبه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم وه‌رگرتووه‌‌و، نزیكه‌ی 50 په‌رله‌مانتاری توركمان و عه‌ره‌بی سوننه‌ و شیعه‌ و شه‌به‌ك به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئیمزاكردووه‌.
به‌و وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌، له‌ره‌شنوسی ده‌ستوره‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی فیدڕالی پێشێلكراون‌و، وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق به‌ بیرۆكه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ ئیستیفزاز كراون.
هه‌ریه‌ك له‌ ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌لیستی ئه‌لعیراقیه‌‌و، عومه‌ر جه‌بوری له‌به‌ره‌ی ته‌وافوق و حه‌نین قه‌دۆ و ته‌ها درع له‌لیستی ئیئتیلاف، به‌پێشه‌نگی په‌رله‌مانتاره‌ ناڕازییه‌كان داده‌نرێن له‌ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان.
Free Web Hosting