ماڵپه‌ڕی برایان ئه‌ڵمانیا یورۆی‌2009ی‌ لاوانی‌ برده‌وه‌
نێردراو له‌ لایه‌نxalat له‌ ڕۆژی June 30 2009 09:07:00
له‌میانه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌روپا بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ‌ كه‌له‌ ووڵاتی‌ سوید به‌رێوه‌چوو ئه‌ڵمانیا توانی‌ به‌ئه‌نجامی‌(4ـ0)له‌ ئینگته‌را بباته‌وه‌.

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

له‌میانه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌روپا بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ‌ كه‌له‌ ووڵاتی‌ سوید به‌رێوه‌چوو ئه‌ڵمانیا توانی‌ به‌ئه‌نجامی‌(4ـ0)له‌ ئینگته‌را بباته‌وه‌.
ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 29\6\2009 یاری‌ كۆتایی‌ جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو كه‌یارییه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌ڵمانه‌كان كۆتایی‌ هات به‌ئه‌نجامی‌ چوارگۆڵی‌ بێ‌ به‌رامبه‌ر، بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌مێژویدا بوه‌پاڵه‌وانی‌ ئه‌م جامه‌، گۆڵه‌كانی‌ ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن یاریزانان گۆزا لۆكاسترۆ له‌خوله‌كی‌ 23، مه‌سعود ئۆزێڵ 48، ساندرۆ واگنر 79، 84 تۆماركران.
ئه‌ڵمانیا له‌یاریی‌ پێش كۆتایدا له‌ئیتاڵیای‌ بردبوه‌وه‌ به‌ئه‌نجامی‌ (1ـ0) به‌هه‌مان شێوه‌ ئینگلته‌راش له‌سویدی‌ بردبوه‌وه‌ به‌لێدانی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ یاریه‌كه‌یان به‌ئه‌نجامی‌(3ـ3)كۆتای‌ هاتبوو.
گۆڵكاری‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش مراكۆس بێرگ له‌هه‌ڵبژارده‌ی‌ سوید به‌تۆماركردنی‌ 7 گۆڵ.
هه‌ڵبژاردی ئیتاڵیا تا ئێستا زۆرترین جار ئه‌م نازناوه‌ی برده‌وه‌ته‌وه‌ که‌ 5 نازناوه‌، پاڵه‌وانێتی رابردوش هۆڵه‌ندیه‌کان بردیانه‌وه‌.
Free Web Hosting