ماڵپه‌ڕی برایان كۆستاریكا به‌خته‌وه‌رترین وڵاته‌ له‌ جیهاندا!!
نێردراو له‌ لایه‌نxalat له‌ ڕۆژی July 14 2009 15:39:56
به‌پێی راپرسی رێكخراوێكی ناحكومی به‌ریتانیایی، وڵاتی كۆستاریكا به‌خته‌وه‌رترین وڵاته‌ له‌ جیهاندا.

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
به‌پێی راپرسی رێكخراوێكی ناحكومی به‌ریتانیایی، وڵاتی كۆستاریكا به‌خته‌وه‌رترین وڵاته‌ له‌ جیهاندا.

رێكخراوه‌ی ناحكومی (زه‌ نیو ئایكۆنۆمیكس فاوندێیشن)ی به‌ریتانیایی، كه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ به‌رگریكاره‌ له‌ ژینگه‌، توێژینه‌وه‌ و راپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه‌، سه‌باره‌ت به‌ گونجاندنی دانیشتووانی وڵاتان له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی خۆیان.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه‌، دانیشتووانی وڵاتی (كۆستاریكا) به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤن له‌ جیهاندا، كه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌كه‌یاندا ده‌گونجێن، چونكه‌ به‌ رێژه‌ی له‌ 85%ی خه‌ڵكه‌كه‌ی رایانگه‌یاندووه‌، به‌خته‌وه‌رن، كه‌ له‌ ژینگه‌ی وڵاتێكی ئه‌مه‌ریكایی لاتینیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و راپرسیه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر پێوه‌ری رازی بوونی دانیشتووان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ژیان و سیاسه‌تی ماندووكار له‌ لایه‌نی ژینگه‌یی له‌ هه‌ر وڵاتێكدا كردووه‌.
ئاژانسی په‌یامنێر
Free Web Hosting