ماڵپه‌ڕی برایان هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی ڤیڤا به‌ده‌ستهێنا
نێردراو له‌ لایه‌نxalat له‌ ڕۆژی June 28 2009 19:42:00
له‌ میانه‌ی یاری كۆتایی تۆپی پێی پاڵه‌ونیه‌تی جامی ڤیڤادا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و پادانیا رووبه‌رِووی یه‌كتربوونه‌وه‌,
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
له‌ میانه‌ی یاری كۆتایی تۆپی پێی پاڵه‌ونیه‌تی جامی ڤیڤادا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و پادانیا رووبه‌رِووی یه‌كتربوونه‌وه‌,
یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ڤیڤا له‌ نێو یاریگای( ڤیرۆنا ) له‌ شاری میلانۆی ئیتاڵیا به‌رِێوه‌چوو له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان و پادانیای میوانداری پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ ئه‌نجام درِا كه‌ تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پادانیا توانی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان بباته‌وه‌ و بێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ له‌ یاری یه‌كه‌میشدا هه‌ڵبژارده‌ی پادانیا به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك توانی بوو له‌ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان بباته‌وه‌، به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی ڤیڤا به‌ده‌ستهێنا . جێی بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ پاڵه‌ونیه‌تی رابردوودا كه‌ له‌ وڵاتی سوید به‌رِێوه‌ده‌چوو هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ستبهێنا.
Free Web Hosting