ماڵپه‌ڕی برایان ڤاكلاف سه‌رۆكی پێشووی چیك روو له‌ سینه‌ما ده‌كات
نێردراو له‌ لایه‌نxalat له‌ ڕۆژی June 28 2009 20:10:00

پراگ- ڤاكلاف هاڤل سه‌رۆكی پێشووی وڵاتی چیك به‌نیازی ده‌رهێنانی یه‌كه‌م فیلمی سینه‌ماییه‌ و بۆ چیرۆكه‌كه‌ی سوود له‌ تێكستی یه‌كێك له‌ شانۆگه‌رییه‌كانی خۆی به‌ناوی "مالئاوایی" وه‌رده‌گرێت.
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
پراگ- ڤاكلاف هاڤل سه‌رۆكی پێشووی وڵاتی چیك به‌نیازی ده‌رهێنانی یه‌كه‌م فیلمی سینه‌ماییه‌ و بۆ چیرۆكه‌كه‌ی سوود له‌ تێكستی یه‌كێك له‌ شانۆگه‌رییه‌كانی خۆی به‌ناوی "مالئاوایی" وه‌رده‌گرێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌رِی "بی بی سی"، چیرۆكی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌ كه‌ بۆ فیلمه‌كه‌ی سوودی لێ وه‌رده‌گرێت، باس له‌ ژیانی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ نێو ژیانێكی ئاساییه‌وه‌.

هاڤل ته‌مه‌ن (72 ساڵ) به‌ر له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له‌ وڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێت، له‌ ساڵی 1989دا نووسه‌ری شانۆیی بووه‌.

واپێشبینی ده‌كرێت كه‌ داگماری هاوسه‌ری هاڤل له‌ فیلمه‌كه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ ئافره‌ته‌كان وه‌ربگرێت، پێشتریش هاڤل ئه‌م تێكسته‌ شانۆییه‌ی بۆ ئه‌و نوسیووه‌،

رادكار كیدلیجۆفا به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ رایگه‌یاند "ئه‌م فیلمه‌ له‌ ساڵی داهاتوودا كاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌نجام ده‌درێت".

هاڤل له‌ساڵی 1989 بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی چیكۆسلۆڤاكیا هه‌ڵبژێردرا، دواتر له‌ساڵی 1993 بووه‌ سه‌رۆك كۆماری وڵاتی چیك.
Free Web Hosting