ماڵپه‌ڕی برایان ئۆباما: مایكل جاكسۆن هێمایه‌كی گه‌وره‌ی موزیك بوو
نێردراو له‌ لایه‌نxalat له‌ ڕۆژی June 28 2009 20:15:00


واشنتۆن- باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه‌ مایكل جاكسۆن هێمایه‌كی گه‌وره‌ی موزیك بوو، گووتیشی به‌شێك له‌ ژیانیشی "خه‌مناك و كاره‌سات بوو".
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری "سه‌وا"، رۆبێرت گیبز وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند،له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ئۆباما له‌باره‌ی
مایكل جاكسۆنی گۆرانیبێژی پۆپی جیهانی گفتوگۆمان كرد، ئه‌و رایگه‌یاند مایكل جاكسۆن "هونه‌رمه‌ندێكی زۆر سه‌ركه‌وتوبوو و هێمایه‌كی گه‌وره‌ی موزیك بوو".

وته‌بێژی كۆشكی سپی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئۆباما پێی وایه‌ به‌شێك له‌ ژیانی جاكسۆن خه‌مناك و كاره‌ساتی بووه‌ و پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆی ئاراسته‌ی خێزانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ و جه‌ماوه‌ركه‌ی كرد.



جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆكردنه‌، مایكل جاكسۆن رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا له‌ لۆس ئه‌نجێلس له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا گیانی له‌ ده‌ست دا.
Free Web Hosting