ماڵپه‌ڕی برایان به‌رهه‌مه‌ سپیاییه‌ ئاساییه‌كان بۆ ئێسكه‌كانمان به‌سوودن
نێردراو له‌ لایه‌نxalat له‌ ڕۆژی June 28 2009 20:25:00

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستووه‌، به‌رهه‌مه‌ سپیاییه‌ ئاساییه‌كان زۆر به‌سوودتره‌، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ماده‌یه‌ی كاربۆناتی كالسیۆم كه‌ له‌ رێگه‌ی پیشه‌سازییه‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخستووه‌، به‌رهه‌مه‌ سپیاییه‌ ئاساییه‌كان زۆر به‌سوودتره‌، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ماده‌یه‌ی كاربۆناتی كالسیۆم كه‌ له‌ رێگه‌ی پیشه‌سازییه‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.

توێژه‌ر (كۆنی وێڤه‌ر) له‌ زانكۆی (بێردیۆ) له‌ (وۆست لافاییت)ی ویلایه‌تی (ئێندیانا)ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری دیكه‌، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر سووده‌كانی به‌رهه‌مه‌كانی شیر ئه‌نجامداوه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌یان به‌ هاوكاری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ به‌رهه‌مه‌ سپیاییه‌كان له‌سه‌ر 300 مشكی تاقیگه‌یی ئه‌نجامداوه‌، كه‌ مشكه‌كانیان كردۆته‌ دوو به‌ش، بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته‌، به‌شێكیان خوارده‌مه‌نییه‌ سپیاییه‌ ئاساییه‌كانیان داونه‌تێ، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش ماده‌ی كاربۆناتی كالسیۆمی دروستكراویان داوه‌تێ، دواتر له‌ لایه‌ن توێژه‌رانی چاودێری توێژینه‌وه‌كه‌، 50 مشكیان سه‌باره‌ت به‌ به‌هێزی و درێژی و توندی ئێسكییان پێوه‌ر كردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆنی وێڤه‌ر وتویه‌تی: به‌پێی ئه‌نجامی دوای پێوه‌ركردنه‌كه‌ ئاشكرابووه‌، هێز و درێژی و توندی ئێسكی ئه‌و مشكانه‌ی كه‌ به‌رهه‌مه‌كانی شیری ئاساییان خواردبوو، به‌ رێژه‌ی له‌ 8% له‌ به‌رزترین ئاست بووه‌، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و مشكانه‌ی، كه‌ كاربۆناتی كالسیۆمیان له‌ رێگه‌ی حه‌پ و ده‌رمانه‌وه‌ خوا
Free Web Hosting