ماڵپه‌ڕی برایان ئێران پێنج فه‌رمانبه‌ری ده‌ستگیركراوی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیای ئازاد كرد
نێردراو له‌ لایه‌نxalat له‌ ڕۆژی June 28 2009 20:08:00

ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی باڵًیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ تاران كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركران، پێنجیان ئازاد كران.


سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی باڵًیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ تاران كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركران، پێنجیان ئازاد كران.



له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و نۆ فه‌رمانبه‌ره‌ی كه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا كاریان ده‌كرد و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستگیریان كردن، ئه‌مڕۆ پێنجیان ئازاد كران.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران "حه‌سه‌ن قه‌شقاوی" دركاندی، ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچێهر موته‌كی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌یڤید میلیباند به‌ ته‌له‌فۆن پێكه‌وه‌ گفتوگۆیان كردوه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنێ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌ چه‌ند كارمه‌ندێك كه‌ خه‌ڵكی ئێرانن و له‌ باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ تاران كارده‌كه‌ن، به‌تۆمه‌تی ده‌ستهه‌بوون له‌ ئاژاوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ئێران ده‌ستگیركراون
.
Free Web Hosting