ده‌ستپێک
•
ووتارەکان
•
دابەزاندن
•
Ù…Û•Ú©Û†
•
لینکى بەسوود
•
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
May 18 2024 06:59:02  
ڕادیۆ نه‌وا‌
تاقیکردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی‌
وێنه‌ی جووڵاو‌
گه‌ڕان
به‌رنامه‌ی من جیاوازم‌‌
یونیکۆد و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک‌‌
هه‌ر جاره‌و گۆرانییه‌ک‌
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ره‌خنه‌ی له‌ پلانی ئاسایشی و ده‌زگای قه‌زایی گرت
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر كوتله‌ی ئیئتیلاÙÛŒ عێراقی Ùˆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش Ùˆ به‌رگری (هادی عامر) له‌ هه‌مبه‌ر كرده‌ تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ره‌خنه‌ی له‌ پلانی ئاسایشی Ùˆ ده‌زگایی قه‌زایی عێراق گرت Ùˆ وڵاتانی هه‌رێمی به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیانه‌ تاوانباركرد.
ئه‌م كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌ له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق Ùیدڕاڵ به‌ڕێوه‌چوو Ùˆ په‌یامنێرمان تێیدا ئاماده‌بوو، هادی عامری بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: وه‌كو بۆ هه‌موولایه‌ك ئاشكرایه‌، ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ند كرده‌ Ùˆ په‌لامارێكی تیرۆریستی دژ به‌ خه‌ڵكانی عێراقی ئه‌نجامده‌درێت، كه‌ تێیدا خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی كراونه‌ته‌ ئامانج Ùˆ پێكێندراوه‌، هه‌ر وه‌كو له‌ شاره‌دێی تازه‌ Ùˆ شاری سه‌در Ùˆ ناوچه‌ی (باب شیخ) Ùˆ شاری به‌یاع ئه‌نجامدران، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیانه‌ش براده‌رانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نیگه‌ران كردووه‌، چونكه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ره‌وشی ئاسایشی عێراق به‌ره‌و چاكبوون ده‌چێت Ùˆ ئێمه‌ش ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م ره‌وشه‌ ئاسایشیه‌ باشتر، زیاتر Ùˆ به‌هێزتربێت.
به‌رپرسی لیژنه‌ی ئاسایش Ùˆ به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ سه‌ر نیگه‌رانی به‌رزبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایانكرد، به‌رپرسانی پلانی ئاسایشی به‌غدا بانگهێشت بكرێن، چونكه‌ پلانی ئاسایشی به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رپرسیاره‌ له‌ دۆسیه‌ی ئاسایشی به‌غدا، گوتیشی: ئه‌مڕۆ Ùه‌رمانده‌ی پلانی ئاسایشی به‌غدا ئه‌و پلانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بۆ پارێزگاری ئاسایشی داڕێژراوه‌ روونی كرده‌وه‌، به‌ڵام بێگومان ناتوانرێت بڵێین ئاسایشێكی ته‌واو هه‌یه‌، به‌ڵكو پێشێلكاری له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشیه‌وه‌ هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، مه‌به‌ست له‌ كرده‌ تیرۆریستیه‌كانی ئه‌م دوایه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراقه‌ بۆ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی سه‌ره‌تای، له‌رووی توندوتیژی تایÙÛŒ Ùˆ كوشتنی ناوخۆیی، جگه‌ له‌مه‌ش ئه‌و كاره‌ پیلانێكی داڕێژراوی وڵاتانی هه‌رێمیه‌ Ùˆ نایانه‌وێت سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ شاره‌كانی عێراقدا پاشه‌كشه‌ بكه‌ن، له‌ كاتێكدا هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراقی گه‌یشتوونه‌ته‌ توانای وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاسایشی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق، به‌ڵام ئه‌و پیلانه‌ی ئه‌وان گرتوویانه‌ته‌ به‌ر كارێكی هه‌ڵه‌یه‌، كه‌ له‌ رێگه‌ی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پشتیوانیان لێده‌كرێت Ùˆ له‌ ناوه‌وه‌ی وڵاتیشدا له‌ رێگه‌ی تیرۆریستانی قاعیده‌ Ùˆ پاشماوه‌ به‌عسیه‌ رووخاوه‌كان هاوڵاتیان تیرۆر ده‌كرێن، هه‌ڵبه‌ت به‌و كارانه‌شیان ده‌یانه‌وێت سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بهێڵنه‌وه‌، به‌ڵام سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت شاره‌كانی عێراق جێبهڵن Ùˆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌م بڕیاره‌دا نییه‌.
ئه‌ندامی كوتله‌ی ئیئتیلا٠(هادی عامری)، كه‌ به‌رپرسی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌، ره‌خنه‌ی له‌ پلانی ئاسایشی و ده‌زگای قه‌زایی گرت و داوای هاوكاری له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرد و گوتی: به‌ پشتیوانیكردنێكی ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ له‌ ده‌زگا ئاسایشیه‌كان و راوه‌ستان له‌ ریزێكدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و به‌ كاراتركردنی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌توانرێت قۆناغێكی گه‌وره‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ببڕدرێت. هه‌روه‌ها خاڵێكی گرنتر ئه‌وه‌یه‌ هاوڵاتیان هاوكاریه‌كی باشی ده‌زگاكانی ئاسایشی بكه‌ن، چونكه‌ هاوكاری هاوڵاتیان له‌م رووه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان ده‌بێت، وێڕای ئه‌مه‌ش كاراتركردنی ده‌زگای قه‌زاییه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش نابێت به‌م شێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌ و پێویسته‌ بڕیاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن قه‌زاوه‌ دژ به‌ تیرۆریستان ده‌ربكرێت، چونكه‌ ئێستا تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ و له‌سه‌ر ئێمه‌ش پێویسته‌ زۆر له‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێین.
نێردراو له لایهن
xalat
له ڕۆژی June 27 2009 20:05:00
0 سهرنج
- 257 خوێندراوه
سهرنج
هێشتا هیچ سهرنجێک بوونی نییه
سهرنجێک بنێره
تکایه پێویستت به چوونه ژوورهوه ههیه ئهگهر ئهتهوێت سهرنجێک زیاد بکهیت
ههڵسهنگاندن
ئهم بهشهی ههڵسهنگاندن تهنها به ئهندامان تایبهته
تکایه یان بچۆ ژوورهوه یان ناوی خۆت تۆمار بکه
تا ئێستا ههڵنهسهنگێندراوه
نوکته‌ی کوردی‌
زیاتر له‌ 600 ئایکۆن!
ته‌له‌ÙÛ†Ù† کردن به‌ خۆڕایی
دانانی وێنه‌ له‌چه‌ند شوێنێکدا‌
ئه‌ل٠و بێی کوردی‌
درامای گه‌رده‌لوول 2‌
پڕۆگرامی پێویست‌
----
43602
سهردان
پشتبهستوو به
PHP-Fusion
| ڕووكار لهلایهن
phpfusion.org